شارپرێس:
شارپرێس ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه، زانیاریى گرنگى له‌باره‌ى
واده‌ى ناردنى پاره بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت،
"به‌هه‌موو پێوه‌رێك دوشه‌ممه یان سێشه‌ممه پاره ده‌گاته هه‌رێمى
كوردستان".
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانى كورد له‌به‌غداوه، هه‌ریه‌كه‌و
به‌شێوه‌یه‌ك زانیاریى له‌باره‌ى بڵاوكردبوه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ
موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌داهاتى عێراق كۆكراوه‌ته‌وه، شارپرێس له‌ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى فیدراڵیه‌وه به‌دواداچونى كرد‌و گه‌یشت به‌زانیاریى دروست له‌وباره‌یه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه به‌شارپرێس-ى وت،
"تائێستا بڕى پاره‌ى كۆكراوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم
گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ى 700 ملیار دینار".
وتیشى، "كۆكردنه‌وه‌ى پاره له‌داهاتى عێراق به‌رده‌وامده‌بێت
تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێك‌و پێوه‌رێك ڕۆژى
دوشه‌ممه یان سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بڕى پاره‌ى پێویست بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى
هه‌رێم، ده‌گاته لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندیى واته پاره‌كه ده‌گاته هه‌ولێر،
به‌ڵام به‌لێبڕینى 120 ملیار دیناره‌وه".
