بەرپرسێکی باڵای عێراق دورخرایەوە.. بەهۆی کچێکەوە فڕۆکەیەکی لەئەستەنبوڵەوە گەڕاندوەتەوە عێراق

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1986 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوێنێ چوارشەممە، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری گواستنەوەی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێک رێگەی نەدا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئیستانبوڵ بنیشێتەوەو فڕۆکەکەی ناچار کرد بگەڕێتەوە عێراق.


ئاژانسی هەواڵی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکەیەکی بەرەو ئیستانبوڵ دەڕۆیشت، کچی پەرلەمانتارێکی تێدا بوەو پەرلەمانتارەکە نەیویستوە کچەکەی گەشت بکات، بۆیە داوای لەبەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر کردوە رێگری لەگەشتی کچەکەی بکات، ئەویش فڕۆکەکەی گەڕاندوەتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی کچی پەرلەمانتارەکە نەچێتە تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان، لەسەر ئەم پرسە، زەید موخلیف، بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری گواستنەوە لەپۆستەکەی دورخراوەتەوە.