وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەرزانکردنی بەنزین بڕیاریدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریدا بە پاڵپشتیکردنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ، بەشێوەیەک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکان بە 750 دینار بێت بۆ هەر لیترێک.


بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە واژۆی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان و رێککەوتنی 13ى 8ى 2026ی لەسەرە، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتەکە سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین، چەند بڕیارێک دەرکران، کە بریتین لەمانە:

یەکەم: پاڵپشتیکردنی بەنزینی بازرگانی ( تیجاری) بە کوالێتی نۆڕماڵ بەشێوازێک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکان بە 750 دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک، جیاوازی ئەم نرخە و نرخی بازرگانی لەلایەن حکومەت دابین دەکرێت بە گوێرەی میکانیزمی رێککەوتوو.

دوەم: دابەشکردنی بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پاریزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و کۆمپانیاکانی دابینکەری بەنزین دەبێت، بە ڕەچاوکردنی کوالێتی بەگوێرەی رێنماییەکان.

سێیەم: ئەم فەرمانە لەڕێکەوتی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت