وەحیدی: بەهێزترین سوپای جیهانمان بەچۆکداهێنا

جیهان

15/08/2026‌ 1825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەلێدوانێکی گرنگ‌و به‌په‌له‌دا ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی توانیویانە لەکاروانێکی شەش مانگی پڕ لەجیهادو خۆڕاگریدا، گەورەترین‌و پڕچەکترین هێزی سەربازیی لەمێژوی جیهاندا توشی شکست‌و پاشەکشە بکەن.


به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی (میهر)ى ئێرانى، وەحیدی لەپەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەل، تیشکیخستەسەر قارەمانێتی هێزە ئێرانییەکان‌و وتى، "ئەم سەربازانە بەئیمانێکی پۆڵایین‌و لەژێر قورسترین بارودۆخی سروشتیدا، لەگەرمای تاقەتپڕوکێنی دۆڵەکانی باشورەوە تا سەرماو سۆڵی سەختی بەرزاییەکانی باکور،ـ قارەمانانە بەرەنگاری دوژمن بونەتەوە".

ئەم فەرماندە باڵایەى ئێران جەختی لەوەشکردەوە، سەرکەوتنی ئەوان لەسایەی بەڕێوەبردنی داهێنەرانەی مەیدانی جەنگ‌و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەریی‌و بەرگریی تۆکمە هاتوەتەدی، کە دواجار هێزی بێوێنەی دوژمنی ناچار بەچۆکدادان کردوە.

لەکۆتاییدا وەحیدی ڕایگەیاند، "ئەم سەرکەوتنە مێژوییە تەنها بۆ ئێران نییە، بەڵکو بوەتە سەرچاوەی ورەو ئومێد بۆ تەواوی گەلانی چەوساوەی جیهان‌و ناوچەکە، بەتایبەتی گەلانی فەڵەستین‌و لوبنان‌و لاپەڕەیەکی نوێ‌و درەوشاوەی لەمێژوی بەرگریدا تۆمارکردوە".