شارپرێس:
میدیاكانى نزیك لەسوپاى پاسدارانى ئێران لەمانگەکانی ڕابردودا هەڕەشەکانیان دژی دۆناڵد ترهمپو ئەندامانی خێزانەکەی توندترکردوەتەوە، ئەم هەڕەشانە لەبڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەربارەی بارۆن ترهمپو بانگەشەی دەستڕاگەیشتن بەزانیارییەکانی هاتوچۆو جوڵەکانییەتى.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئێران لەنوێترین هەڕەشەکانی خۆیدا، دەربارەی تۆڵەکردنەوەى خوێنی عەلی خامنەییو هەندێک لەئەندامانی خێزانەکەی لەدۆناڵد ترهمپ، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بەشێوەیەکی دیار دەیەوێت ڕێگهی هاتوچۆو چالاکییەکانی بارۆن ترهمپ کوڕی 20 ساڵەی دۆناڵد ترهمپ نمایشدەکات.
لەڤیدیۆکەدا بانگەشە دەکرێت کە 10 ملیۆن دۆلار خەڵات بۆسەری بچوکترین منداڵی سەرۆکی ئەمریکا دانراوە، ئەم ڤیدیۆیە بەناونیشانی (بارۆن ترهمپ لەکوێو چۆن بکوژین؟)؟
ڤیدیۆکە لەمیدیاکانى نزیک لەسوپای پاسدارانو هەروەها لەکەناڵی 3ی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئێران بڵاوکراوەتەوەو بەشێوەیەکی دیار بانگەشەی پێشکەشکردنی زانیاری دەربارەی شوێنی بونو هاتوچۆکانی بارۆن ترهمپ دەکات.