شارپرێس:
ناپان ئیسپۆنت، گەورە توێژەر لە پەیمانگەی بۆشایی ئاسمانیی سەر بە ئەکادیمیای زانستەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ناردنی گەشتی مرۆیی بۆ سەر مەریخ و گەڕانەوەی بەسەرکەوتوویی لە ڕووی تەکنیكییەوە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا گونجاوە، بەمەرجێک بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکە دابین بکرێت.
ناوبراو پشتی بە نەخشەکانی دیزاینەری سۆڤیەتی سیرگی کۆرۆلیۆف بەستووە کە لەگەڵ ڕەوانەکردنی یەکەم مانگی دەستکردەوە خەونی بە گەشتی مەریخەوە دەبینی.
هاوکات دمیتری باکانۆف سەرۆکی ئاژانسی ڕوسکۆسمۆس دڵنیایی داوە کە نەوەی ئێستا دەبنە شاهیدی یەکەمین هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لەسەر مانگ و هەسارەی مەریخ.