بەرپرسێکی پێشوی هەواڵگریی ئیسرائیل: هێزە جیهادییەکانی سوریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکەن

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەنان جیفن، فەرماندەی پێشوی یەکەی هەواڵگری 8200ی ئیسرائیلی، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی i24NEWSی عیبری، باسی لەوەکردوە کە ئیسرائیل زانیاریی هەواڵگریی وردو جددی لەبەردەستدایە سەبارەت بەجوڵەو جێگیربونی هێزە جیهادییەکانی سوریا لەناوچەکانی نزیک سنوری وڵاتەکەیان.


جیفن بانگەشەی ئەوەی کردوە کە بەشێک لەو هێزانە لەباشوری دیمەشق و باکوری سوویا خۆیان ئامادە دەکەن و چاوەڕێی دەرفەت دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل و داگیرکردنی قودس.

ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا سەبارەت بەئامادەیی سەربازیی تورکیا لە سوریا ڕوی لەزیادبون کردوە، هاوكات لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی سەربازیی ئیسرائیل لەباشوری سوریا.

 جیفن ئاماژەی بەوەش کردوە کە ئیسرائیل ئەم زانیارییانە بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەدات، بەڵام گومانی هەبوە لەوەی تۆم باراک، بەرپرسی ئەمریکی تایبەت بەدۆسیەی سووریا، وێنەی تەواوەتیی هەواڵگرییەکەی پێ گەشتبێت.

هەروەک،  ڕەخنەی لەڕژێمی نوێی سوریا گرتوە بەوەی ڕێکاری پێویستی نەگرتۆتە بەر بەرامبەر بکوژانی عەلەوی و دروزەکان، کە ئەمەش مەترسییە ئەیینی و ئەمنییەکان لەسەر سنورەکان زیاتر دەکات.