شارپرێس:
كهمێك لهمهوبهر، نارنجۆکێکی دەستی لەبەردەم کۆشکی دادی شاری حەسەکەى ڕۆژئاوای کوردستان تهقییهوه، بههۆیهوه باوکێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا.
لەگۆڕەپانی سەلام کە دەکەوێتە بەرامبەر باڵەخانەی کۆشکی داد لەشاری حەسەکە، تەقینەوەكه ڕویداوه.
خالید خالید، بەڕێوەبەری تەندروستیی حەسەکە، بەمیدیاکانی راگەیاند، پیاوێکی تەمەن 30 ساڵان و منداڵێک هێنرانە بەشی فریاکەوتن، کە سەختی بریندار ببون، بەڵام دواتر هەردوکیان بەهۆی کاریگەریی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد، کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان دیار نییە، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمییان پێ نەبووە بۆ ئەوەی بناسرێنەوە.
پەیامنێری رووداو لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دەستبەجێ دوای تەقینەوەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو بزانرێت ئایا نارنجۆکەکە بە ئەنقەست تەقێندراوەتەوە، یان رووداوێکی "کەمتەرخەمی" بووە.