وردەکاریی ئەو گفتوگۆ توندەی عەلی زەیديی وتی هەرێمی کوردستان پارێزگایە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

د. سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری سیستەمی ئەسیکۆدا ڕایگەیاند، لە دواین کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، زەیديی وتی: پێشنیازێکی نوێم پێیە، داهاتی دەروازە سنورییەکان هەمووی بۆخۆتان، منیش ئەو داهاتە لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕم.

سامی جەلال وتیشی: ئەو پێشنیازە خەریکبوو بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام ئێمە ڕەتمانکردەوە و ڕێگەمان پێنەدا.

بەوتەی ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتویەتی  "ئێوەش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەبێت داهاتەکان ڕادەستی بەغدا بکەن، ئێمەش وتمان پارێزگا نین و هەرێمێکی دانپێدانراوی دەستوورین".

هاوکات باسی لەوەشکرد، زەیديی دەیەوێت وەک سەرۆک وەزیرانێکی بەهێز خۆی نیشان بدات، کە داهاتی تەواوی عێراقی لەدەستدایە.