تونجەر باكرهان: بۆ بنیاتنانی كۆمارێكی دیموكراتیك بەردەوام دەبین

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

  هاوسەرۆكی گشتی دەم پارتی لە پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی پارتەكەیدا لە ئەنكەرە لەوتارێكدا ڕایگەیاند، ئۆجالان هیوای ئاشتی بە هەموان بەخشیوەو بۆ بنیاتنانی كۆمارێكی دیموكراتیك بەردەوام دەبن لەسەر ڕێڕەوی خۆیان.

هاوسەرۆكی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا نەیانتوانیوە وەك پێویست پەیامەكانیان بگەیەننە ناو كۆمەڵگە و زۆرجار خۆیان دووبارە كردووەتەوە، ئەوەشی وەك كەموكوڕی و جێی ڕەخنە دانا.

باسی لە كەم تەرخەمی لە تێكۆشانی ژینگەپارێزی، و نەبوونی كاریگەری تەواو لە كەمپینەكانی دژ بە ماددە هۆشبەرەكان كردو دووپاتیكردەوە، بە یەكگرتوویی ئەم كەموكوڕییانە تێدەپەڕێنن.

هەروەها هاوسەرۆكی دەم پارتی ڕونیكردەوە، كۆماری سەد ساڵەی ڕابردوو نەبووەتە وەڵامدەرەوەی خواستەكانی گەل و تەنیا قەیرانی بەرهەمهێناوە ‌و سەركەوتنی كوردان مەترسی نییە، بەڵكو سەركەوتنی توركەكانیشە.

وتیشی، لەمڕۆوە "بزوتنەوەی كۆماری دیموكراتیك" ڕادەگەیەنن، كە تێیدا خۆیان بە بەرپرسیار لە هەر بستێكی خاكی توركیا دەزانن.