عێراق گرێبەسێكی دیكەی نەوتی واژۆ دەكات

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەسەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرێبەستی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل لەنێوان کۆمپانیای نەوتی باکورو کۆمپانیای KEPT واژۆ كرا.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، واژۆکردنی گرێبەستەکە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و باشکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کێڵگە نەوت و گازییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەمەش ئاسایشی وزە بەهێزتر دەبێت و پشتگیری لەسیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکات.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، كەبەرهەمهێنانی غازی كێڵگەكە لە 135 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ 40 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.