شارپرێس:
بتسلئیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە پێش هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی وڵاتەكەیەوە هەڕەشەی توندی لە میسر كرد، لەبەرامبەردا قاهیرە كاردانەوەی نیشان دا.
وەزیری دارایی ئیسرائیل وتی: "چی ڕێگری لە میسر دەكات لەوی هێرش بكاتەسەر ئیسرائیل؟ بێگومان ئەو تێگەیشتنەی هەیە ئەگەر هێرش بكەن، لانیكەم هەرێمی سینا نامێنێت، بەڵام نەخێر، ئەوە دووبارە نابێتەوە".
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی میسر وەڵامی وەزیرە ئیسرائیلییەكەی دایەوە و دەڵێت، میسر توانای بەرگری لەخاكی خۆی و سەربەخۆییەكەی هەیە لەبەرامبەر هەر مەترسییەك بێتەئاراوە.
ڕەتیشیكردەوە دەستوەردان لەكاری ناوخۆی وڵاتان بكرێت.