خۆپیشاندانەكان پەیوەندییەكانی پاریس و تاران گرژ دەكەن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە فەڕەنسا باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەكەی بانگهێشت كرد لەسەر ئەو هەڵمەتەی تاران لەسەر خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا دەستیپێكردووە.

باسكال كونفافرۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، باڵیۆزی ئێران بانگهێشتكراوە و ئاگاداركراوە لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەسەر خۆپیشاندانەكان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە.

دەشڵێت، بانگهێشتكردنی باڵیۆزی فەڕەنسا لەتاران لەلایەن ئێرانەوە هیچ بنەمایەكی نییە.

ڕۆژی سێشەممە تاران بیار كوشار باڵیۆزی فەڕەنسای لە ئێران بانگهێشت كرد و ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر مامەڵەی خراپی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لەگەڵ خۆپیشاندەران.