شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنو
چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا
ناسنامەی شەڕڤانێکی خۆی بەناوی (چەکدار پایتەخت) ئاشكرادهكات كه لەسەرەتای مانگی
ئەیلولی ڕابردودا لەسنوری قەزای پێنجوێن لهپارێزگاى سلێمانى لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە
شۆڕشگێڕییەکانیدا شههیدبوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنو
چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاندوه، لهڕۆژى
2ی ئەیلولی 2026، شەڕڤانێکیان بەناوی (چەکدار پایتەخت) لەناوچەی پێنجوێن، لەکاتی ئەنجامدانی
ئەرکە نیشتمانیو شۆڕشگێڕییەکانیدا، بەهۆی ڕوداوێکی نەخوازراوەوە شههیدبوه.
وهكو یهرهكه
ئاشكرایكردوه، ئهو گهریلایهیان لهبنهڕهتدا ناوى (باریش ئاکان)هو ناوی ڕێکخراوەییشى
(چەکدار پایتەخت)ه، لهشاری ئامەدی باکوری کوردستان لهدایكبوه.
یەرەکە لەبەیاننامەکەیدا
تیشکیخستوەتەسەر مێژوی ژیانو خەباتی ئەو شەڕڤانەو وتویهتى، "باریش ئاکان لەناوجەرگەی
باکوری کوردستان لەشاری ئامەدو لەناو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا چاوی بەدونیا هەڵهێناوە،
ناوبراو لەژێر کاریگەریی مێژوی خێزانەکەیدا گەورەبوە؛ بەوپێیەی برا گەورەیەکی بەناوی
(نیزام ئاکان - چەکدار) لەساڵی 1994دا لەناو ڕیزەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی
کوردستاندا شههید ببوو.
باریش ئاکان بۆ زیندووڕاگرتنی
ناوی براکەی، ناوی ڕێکخراوەیی (چەکدار) كه ناوى ڕێكخراوهیی برا گهورهكهى بوه،
بۆ خۆی هەڵبژاردوهو لەساڵی 2023دا بەفەرمی پەیوەندیی بەڕیزەکانی گەریلاوە كردوه،
لەماوەیەکی کورتدا بەهۆی دڵسۆزیی، حەزو جۆشو خرۆشی بۆ ژیانی ڕێکخراوەیی، توانیویەتی
ببێتە پێشەنگێکی لێهاتوو و پابەند بەفەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجهلان.
یەرەکە کورتکراوەی یەکینەکانی
پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، باڵی سەربازییو فەرمیی پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان (پژاک)هو هێزێکی گەریلایی چەکدارە کە لەناوچە شاخاوییەکانی سنوری نێوان
هەرێمی کوردستانو ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) جێگیرن؛ ستراتیژیی سەرەکییان خەباتی
چەکدارییە دژ بەکۆماری ئیسلامیی ئێران لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتی
کوردستاندا، فەلسەفەی فکری ئەم هێزە، بەتەواوی لەژێر کاریگەریی بیروباوەڕو فەلسەفەی
سیاسیىو کۆمەڵایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجهلان (ڕێبەری پەکەکە)دایه.
ژینگەی چالاکیهكانى
پژاكو باڵه سهربازییهكهى، زیاتر لەهێڵە سنورییەکانی وەک چیاکانی (ئاسۆس)و
ناوچەکانی پێنجوێن، شارباژێڕو قەندیل نیشتەجێنو بەردەوام لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی
تورکیاو تۆپخانەکانی ئێرانەوە كراونهته ئامانج.
