خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسا توندوتیژی بەخۆیانەوە دەبینن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

  ناڕەزایەتی بەرفراوان لە سەرانسەری شارەكانی فەرەنسا سەریهەڵداوە و خوێندكاران و دایك و باوكیان و مامۆستایان داوای باشتركردنی بارودۆخی قوتابخانەكان و ڕەوشی پەروەردە دەكەن.

لەچەند شار و ناوچەیەك پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕوویدا و دەیان كەس بریندار بوون.

 سێباستیان لێكۆرنو سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە، لانیكەم ٢١٥ خوێندكار و ٨٥ كارمەندی قوتابخانەكان بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە ٧٠٠ پۆلیسیش برینداربوون.

پۆلیس لە كاتی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران لەشارەكانی ستراسبۆرگ، لیۆن، ڕێن و پاریس گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێنا، لەبەرامبەردا خۆپیشاندەران ئاگریان لە شەقامەكان كردەوە.

پۆلیسی پاریس ڕایگەیاندووە، شەڕ و پێكدادانەكان كاتێك دەستیپێكردووە كە نزیكەی ٣٠٠ كەس هەوڵیانداوە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان ببنەوە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە ناڕەزایەتییەكان لە شوێنەكانی دیكەدا بە ئاشتییانە بەڕێوەچوون.