شارپرێس:
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی
مهدهنى ئێران، ئاشكرایكرد، چەند ئاماژەیەکی پێگەیشتوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە
ئاسمانییەکان بەرەو عومانو ئازەربایجان کە ئەمەش دوو بەخشینی نوێیە لەناو ئەو گەمارۆ
توندە ئەمریکییەی کە بەسەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپێنراوە.
بهگوێرهى زانیارییهكان،
چەند کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ئێرانی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف لەباشوری عێراق
دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن بەخشینێکی تایبەتی لەسزا ئابورییەکان بەبەغدا
بەخشی تا ڕێگە بەڕێکخستنی ئەمجۆرە گەشتانە بۆ ناو ئەوشارە بدات.
لەپهیوەندییەکی هاوشێوەدا،
سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مهدهنى ئێران ڕایگەیاند، نزیکەی 100 فڕۆکە لەجەنگی ئەمدواییەدا
زیانیان بەرکەوتوەو کەمتر لە 10 فڕۆکە بەتەواوی تێکشکاون، هاوڕێ لەگەڵ زیانپێکەوتنی
27 فڕۆکەخانەی ئێران.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە
وتوشیهتى،"لەئێستادا 150 فڕۆکەمان لەژێر خزمەتگوزاریی کارکردندا هەن، بەڵام
ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەم ژمارە فڕۆکەیە لەم چرکەساتەدا لەئاسماندا دەفڕن".
باسى لهوهشكردوه،
"بهگوێرهى ئەو نەخشەسازییانەی داڕێژراون، ژمارەی فڕۆکەکانی تیمی ئاسمانییەکەمان
لەماوەی شەش مانگی داهاتودا دەگاتە 200 فڕۆکە".
پێشتر ئەمریکا تا 23ی
ئەیلولی ڕابردوو مۆڵەتی دابوە ئەو کۆمپانیا بیانییانەی هاوکاریی کەرتی فڕۆکەوانیی
ئێران دەکەن، تا پابەندی قەدەغەکردنەکەبنو وەک ڕاگرتنی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ فڕۆکە
ئێرانییەکان کاربکەن.
پابەندنەبونی ئەو کۆمپانیایانە
بەم بڕیارەوە، دەیانخاتە بەر مەترسیی خستنە ناو لیستی ڕەشو گۆشەگیرکردنیان لەسیستمی
دراوی دۆلاری جیهانی.
