حوسییەکان بە30 درۆن‌و موشەکی بالیستی هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر قوڵایی خاکی سعودیەو دامەزراوەکانی ئارامکۆ

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەکانی حوسی لەتۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتی سعودیە، شەوی ڕابردوو بەهێرشێکی بەرفراوان قوڵایی خاکی ئەو وڵاتەیان هەژاند؛ لەم هێرشەدا کە بەبەکارهێنانی 30 موشەکی بالیستیکی، کروزو درۆنی پێشکەوتوو ئەنجامدرا، بۆ یەکەمجار دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆ لەشاری ڕابغ‌و چەندین فڕۆکەخانەو بنکەی سەربازیی ستراتیژیی لەڕیازو ناوچە سنورییەکان کرانە ئامانج.


گرژییە سەربازییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودیەو چەکدارانی حوسی لەیەمەن، پاش هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی پێشوو، بەرەو تەقینەوەیەکی نوێ‌و بێپێشینە هەنگاودەنێت، هێزەکانی حوسی لەشەوی ڕابردودا هێرشێکی فرەهەمەلایەن‌و چڕیان بەبەکارهێنانی قورسترین چەکەکانیان بۆسەر سێ شاری سەرەکی لەقوڵایی خاکی سعودیەدا ئەنجامدا.

به‌گوێره‌ى زانیارییە سەربازییە سەرەتاییەکان، حوسییەکان زیاتر لە 20 بۆ 30 موشەکی بالیستیکی، کروزو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)یان لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەکارهێناوە کە ئامانجەکانیان بەوردی لەسەر نەخشەی بنکە ئابوریی‌و سەربازییەکان بەمشێوەیە دابەشببون:
بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لەشاری ڕابغ.
بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لەڕیازو فڕۆکەخانەی ئەبها.
وەشاندنی لێدان لەبنکەی سەربازیی خەمیس مەشیت‌و کەمپی عاکفە لەناوچەی عەسیر.
پێکانی چەندین پێگەو ژێرخانی سەربازیی‌و ئابوریی لەهەردوو ناوچەی نەجران‌و جازان.


خاڵی هەرە نوێ‌و گرنگ لەم هێرشەدا، پێکان‌و بەئامانجگرتنی شاری ڕابغە؛ ئەمشارە نزیکەی 850 بۆهه‌زار کیلۆمەتر لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لەناوخۆی یەمەنەوە دورە، گەیشتن‌و بڕینی ئەم مەودا قورسە لەژێر چاودێریی سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا، ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی موشەکی بالیستیکی‌و کروز بەمەودای مامناوەندو پێشکەوتوو.

شارەزایانی سەربازیی هاوڕان کە بەئەگەرێکی یەکجاری زۆر، حوسییەکان لەم لێدانەدا موشەکی بالیستیکی جۆری "Toufan"و "ژوالفقار"یان بەکارهێناوە کە مەودای بڕینیان لەنێوان هه‌زارو 350  بۆ هه‌زارو 900 کیلۆمەتر دەخەمڵێندرێت، لەگەڵ جێگیرکردنی موشەکی کروزی جۆری "Quds-2" کە مەودای فڕینی زیاتر لەهه‌زار کیلۆمەترە، ئەم هێرشە موشەکییە بەرفراوانە نیشاندەدات کە بازنەی شەڕی ئاسمانی‌و زەمینی لەدەوروبەری دەریای سورو گەروەکاندا بەرەو قۆناغێکی یەکجار قورس‌و پڕ لەلێکەوتەی ئابوریی جیهانی هەنگاو دەنێت.