وەزارەتی دارایی ئەمریکا هۆشداریدەداتە دامەزراوە داراییەکان لەسەپاندنی سزا بەهۆی ئێرانەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی ئەمریکا هۆشداریده‌داته‌ تەواوی ئەو دامەزراوە داراییە بیانییانەی کە بەردەوامن لەپه‌یوەندیی‌و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران یان لەگەڵ کەرتی دارایی ئەو وڵاتەدا، ڕاشیگەیاند، ئەگەری هەیە لەهەر کاتێکداو بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە، ڕوبەڕوی سزای توندی ئەمریکا ببنەوە".


وەزارەتی دارایی ئەمریکا لەم هۆشدارینامەیەدا داوای لەو دامەزراوانە کردوە کە دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەمجۆرە چالاکییانەو بڕینی ئەم په‌یوەندییە داراییانە.

ئەم هۆشدارییە لەچوارچێوەی ئەو هه‌ڵمه‌ته‌ توندەی گوشاری ئابوریدا دێت کە واشنتۆن لەدژی تاران بەڕێوەی دەبات کە لەمانگەکانی ڕابردودا بەنیشانەکردنی بانک‌و دامەزراوە داراییەکانی ناو وڵاتانی سێیەم دەستیپێکرد کە وەزارەتی دارایی ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بەئاسانکارییکردن بۆ مامەڵە داراییەکانی ئێران یان دابینکردنی ڕێڕەوی دارایی جێگرەوە بۆ تاران.

ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی شاڵاوی "دورخستنەوەی ئابوری" جێگیر دەبێت کە لەلایەن سکۆت بێسێنت وەزیری دارایی ئەمریکا لەمانگی ئابی ڕابردودا ڕاگەیەندرا بوو.