هێزەكانی حكومەتی یەمەن شاری مەخایان كۆنترۆڵكرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:
هێزەكانی حكومەتی یەمەن بەپشتیوانی سعودییە كۆنتڕۆڵكردنی شاری مەخای ستراتیژییان لەسەر دەریای سور ڕاگەیاند.

هێزەكانی حكومەتی یەمەن دەڵێن، هێزەكانیان لەبەردەوامی پێشڕەوییەكانیان لە ڕۆژئاوای یەمەن دوای كۆنترۆڵكردنی گەروی بابولمەندەب و فڕۆكەخانەی زوبان و سەربازگەی ئەلعمر توانیان شاری ستراتیژی مەخا و بەندەرەكەی لەسەر دەریای سور كۆنتڕۆڵ بكەن.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، هێزەكانی حكومەتی یەمەن لەچەند بەرەیەكی دیكەشەوە لە باكور و ڕۆژهەڵاتەوە ئۆپەراسیۆنیان بەرەو سەنعای پایتەخت دەستپێكردووە.