شارپرێس:
دوای یەک رۆژ
لەدەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەدژی حوسییەکان، هێزەکانی یەمەن
کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەروی بابولمەندەبیان راگەیاند.
موعەمەر ئیریانی، وەزیری راگەیاندن و رۆشنبیری
و گەشتوگوزاری حکومەتی یەمەن بە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"ی
راگەیاندوە،" هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە پاڵپشتی سعودیە گەروی هورمزیان
کۆنتڕۆڵکرد، بەڵام هێشتا شەڕ و روبەڕوبونەوە لەگەڵ حوسییەکان لەناوچەکە بەردەوامە
".
ئەوەشیخستەڕوو،" سوپای یەمەن فڕۆکەخانەی
زوبابی کۆنتڕۆڵکرد، کە تەنها کەمێک لەگەروەکەوە دورە، هەروەها سەرکەوتوو بوو لە
گەمارۆدانی چەکدارانی حوسییەکان لەناوچەکەدا ".
پێشتر، حوسییەکان دەنگۆی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی
یەمەنی رەتکردەوە، هاوکات هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە هەر فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی
سعودیە بفڕێت دەیکەنە ئامانج.