شارپرێس:
لەمەراسیمێکدا لەشاری سلێمانی، ئەمڕۆ
یەکشەممە، کتێبێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان بەناوی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی
کۆمیناڵی دیموکراتیک" بڵاوکرایەوە، کە بە زمانی تورکی نوسراوەو لەلایەن نەجیبە
قەرەداخییەوە وەرگێڕانی بۆ کراوە.
بەپێی ئەوەی لەبەرگی کتێبەکەدا هاتوە، مانیفێستۆی
کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک لەسەر بنەمای "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی
دیموکراتیک " و هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ئامادەکراوە.
ئەم کتێبە پێشنیازی چارەسەری دیموکراتییانە بۆ ئەو کێشە
کۆمەڵایەتییانە دەخاتەڕوو، کە شارستانییەتی دەوڵەتی و سیستەمی مۆدێرنیتەی
سەرمایەداری دروستیان کردوە، هەروەها رێگای ژیانێکی نوێ نیشان دەدات کە لەسەر ئازادیی
ژن، ئیکۆلۆژی، یەکسانی و کۆمیناڵبون دامەزراوە.