کارەبای سلێمانی لەبارەی کوژانەوەی کارەبای هاوڵاتییان ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوەو چەند هۆکارێکی کوژانەوەی کارەبای هاوبەشان ئاشکرادەکات.

بەپێی رونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بەهۆی یەكێك لەم حاڵەتانەی خوارەوە هاوبەشام=ن توشی حاڵەتی کوژانەوەی کارەبا دەبن:

1-  دوای دەرچوونی پسولەی مانگانە و دوای (50) رۆژ لە دابەزینی لە سیستمی (ئیندراو)و (ئی پسولە)، ئەگەر هاوبەشەكە پارەنەدات كارەباكەی دەكوژێتەوە، كە پارەكەی دا لە ماوەی (24) سەعات كارەباكەی هەڵدەبێتەوە، له حاڵەتی هەڵنەبوونەوەی کارەباکەی پێویستە پەیوەندی بە ژمارە (1992) بكات و ئاگاداریان بكاتەوە كه پارەی کارەبای رادەست کردوە  و کارەبای بۆ نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوەه راستەوەخۆ لە رێگەی سستمی کارەبای بۆ بگەڕێننەوە یان لەلایەن تیمی تایبەت سەردان دەكرێت و کارەبای بۆ هەڵدەکرێتەوە .

2-  ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكیان هەیە و لینك نەكراوە، تیمێكی تایبەت سەردانیان دەكات بۆ (لینك ) كردن، ئەگەر هاوبەشەكە لە ماڵ نەبوو (پسولەی ئاگاداری پێدەدرێت) پێویستە پەیوەندی بە ژمارە (1992) بكات زانیارییەكان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی تووشی بچڕانی کارەبا نەبن لە کاتی سەردانی تیمەکان بۆ لینک کردن هاوكاری تیمەكان بن كارەبایان نابڕدرێت، بەپێچەوانەوەی كارەبایان دەبڕدرێت.

3-  ئەو شوێنانەی كە كارەبایان هەیە، بەڵام بە ڕەسمی هاوبەشی كارەبایان نەكردوەتەوە، ئەمانەش كارەبایان دەكوژێتەوە تا ئەو كاتەی هاوبەشی دەكەن و دواتر كارەبایان هەڵدەبێتەوە.

4-  ئەو شوێنانەی كارەبایان (سواپە) ، دواتر لینکی پێوەری زیرەکیان بۆ کراوە، واتە لەگەڵ ماڵی دراوسێیان تێكەڵاوبوون روویداوە و دوای سەردانیكردن كێشەكەیان چارەسەر دەكرێت و كارەبایان هەڵدەبێتەوە.

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە تائیستا كارەبا بڕین له سەر قەرز نیە، بەڵكو لەسەر پارەدانی مانگانەیە، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی ماوەی لێخۆشبون كە (18/10/2026) كۆتایی دێت، قەرزی كۆن دەكرێت بە (قسیت)ی مانگانە و بە ئیجباری وەردەگیرێتەوە و هەمان ماوەی (50) رۆژی پارەدانی كارەبای مانگانەی بەسەردا جێبەجێ دەكـرێت و كارەبای دەكوژێتەوە.

هەروەها هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە بەردەوام رۆژانە تا سەعات (12)ی شەو تیمی تایبەت ئامادەیە بۆ هەڵكردنەوەی كارەبای ئەو ماڵانەی كە نەتوانرا لە ماوەی (24) سەعاتدا هەڵبێتەوە.

لەهەمان کاتدا، کارەبای سلێمانی دەشڵێت، بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە بڕینی کارەباکەت، پابەندی ئەم رێنماییانە بن :-

١- مانگانە لەکاتی خۆیدا پێش ئەوەی کارەبات ببڕدرێت پارەی کارەباکەرەت بدە.

٢- سەیری پسولەی کارەباکەت بکە ئەگەر بە پێوەری کلاسیک پارەت بۆ دێتەوەو پێوەری زیرەکت هەیە ، خۆت سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکە بۆ ئەوەی پێوەرەکەت بۆ لینک بکرێت .

٣-ئەگەر کارەبات هەیە و هاوبەشیت نیە ، پێش ئەوەی توشی کارەبا ببیت بەفەرمی هاوبەشی بکەرەوە بۆ ماڵ، دوکان ، باخ یان هەر جۆرو پۆلەێکە.