شارپرێس:
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا بەوتەکانی خۆی، سەبارەت بەنەبونی پلانی دەستبەجێ بۆ هێرشکردنەوە بۆسەر ئێران، ئاماژەی بەگۆڕانێک لەزمانی سیاسیی واشنتۆن کردوە؛ گۆڕانێک کە لەگەڵ بەردەوامبونی ئامادەباشیی سەربازییو فشارەکانی ئەمریکا لەسەر تاران هاوکاتە.
ترهمپ لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمز ڕایگەیاندوە، ئەمریکا ئێستا پلانی دەستبەجێی بۆ هێرش لەبەردەستدانییە، هەرچەندە هێزەکانی ئامادەو چەکدارنو لەوانەیە پێویست بەبەکارهێنانیان نەبێت، هەروەها دۆخی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران بەباش وەسفکردوە.
ئەم هەڵوێستە لەکاتێکدایه، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەوڵدەدات واشنتۆن بەبەردەوامبونى هێرشەکان وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی توانای ستراتیژیی ئێران قایل بکات.
لەڕوی شیکارییەوە، گۆڕانی زمانی ترهمپ بەواتای کۆتاییهاتنی هەڕەشەی سەربازی نییە، بەڵکو لەوانەیە بەشێک بێت لەستراتیژیی بەردەوامکردنی فشار بۆ گەیشتن بەئەنجامێکی سیاسیی.
واشنتۆن دەیەوێت هەڕەشەی هێرش وەک کارتی فشار بهێڵێتەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا ڕێگهی دانوستان بەتەواوی نەخاتە ژێر کاریگەریی شەڕەوە.