شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڕاوێژكارەكانی كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی ئێران لە دوای هەڵبژاردنەكان.
بەگوێرەی سەرچاوەكان ترەمپ سێ بژاردەی تاوتوێكردووە دەستپێكردنەوەی هێرشەكان، ڕێككەوتن، یان بەردەوامی نەشەڕ و نەڕێككەوتن و بەردەوامی گەمارۆكان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی نابێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕەنگە ناچار بێت ئەوەی لەئێران ماوەتەوە، لەناو ببات.
ترەمپ لە وتارێكدا ڕایگەیاند، "ئێران چەكی ئەتۆمی نابێت و بە بێ ڕەزامەندی ئێمە هیچ ڕێوشوێنێك ناگرێتەبەر و هیچ هەنگاوێك نانێت"، ڕاشیگەیاند، "گرنگ نییە ئێران بیر لە چ پێشنیازێك دەكاتەوە؛ بەڵام چەكی ئەتۆمی نابێت".
ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: "لەو كاتەوەی حەوت مانگ لەمەوبەر دەستمان بە ئامادەبوونمان لەو وڵاتە كردووە، دەستمان بەسەر هەموو ئەو شتانە گەیشتووە كە دەمانویست لە ئێران كۆنتڕۆڵی بكەین".
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا كە پێی باشترە "ئەوەی لە ئێران ماوەتەوە لەناو نەبات، بەڵام ڕەنگە ناچار بێت".
هەروەها سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بەمزووانە لەبارەی ئێرانەوە بڕیار دەدەن.