لافاو ڕێگەی كەركوك، بەغدای داخست

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 679 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ هەینی لافاوێك كە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستبوو، ڕێگای سەرەكیی بەغدا و كەركوكی داخست لەسنوری توزخورماتوو. هۆشداری درا بە شۆفێران لە هەوڵدان بۆ تێپەڕین بە ڕێگاكەدا بەهۆی بەرزی ئاستی ئاو.

سەرچاوەیەكی خۆجێی ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆر لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا، بڕی ئاو زیادی كردووە‌و ئاستی لافاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە لەو شوێنانەی لە ئاڕاستەی كەركوكەوە بەرەو توزخورماتوو دێن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی لافاوەكەوە جوڵەی ئۆتۆمبێلەكان قورس بووە و ڕێگاكەیان داخستووە. داوا لە شۆفێران كرا كە وریا بن و هەوڵی تێپەڕین نەدەن تا ئاستی ئاوەكە كەم دەبێتەوە و ڕێگاكە ئاسایی دەبێتەوە.