شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، دەیزانی کە جەنگی ئێران کاریگەريی
لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس دەبێت، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەیان
لەبەردەست نەبوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلێدوانێکدا
بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" جەنگی ئێران کاریگەری لەسەر ئەنجامی
هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا هەبوبێت یان نا، رێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت
".
لەبارەی دۆخی ناوخۆیی ئەمریکاش، ترەمپ وتی،" کێشەی
زۆرمان لەگەڵ دیموکراتەکان هەیە، چونکە ئەوان دەیانەوێت بکوژەکان بپارێزن ".
ئەوەشیخستەڕوو، دیموکراتەکان هەر شتێک بکەن، ئەگەر
ئیدارەی ئەمریکا بەدڵی نەبێت، دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ڤیتۆی بکات.