شارپرێس:
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق پەنجەی خستەسەر ڕیشەی
ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵو هەرێمی کوردستانو ڕایگەیاند، لێکدانەوەو
ڕاڤەکردنی جیاواز بۆ مادە دەستورییەکانی تایبەت بەسامانە سروشتییەکان، بوەتە هۆکاری
سەرەکیی درێژەکێشانی قەیرانە سیاسییەکانی نێوان ههولێرو بهغدا.
زێدان ڕونیکردەوە، تێگەیشتنێکی هەڵەو ناڕون بۆ ئەو دەقە دەستورییانە
هەیە کە پەیوەندییان بەدەسەڵاتەکانی هەرێمەوە هەیە لەپرسی دەرهێنانو فرۆشتنی نەوتدا.
بەوتەی زێدان، لایەنی کوردی دەقەکان بەجۆرێک لێکدەداتەوە کە دەسەڵاتی
تەواوی پێبدات بۆ دەرهێنانو هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، لەبەرامبەریشدا،
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەکرد، بەغداش ئەو لێکدانەوەیە ڕەتدەکاتەوەو
جەختدەکاتەوە، بهگوێرهى دەستور سامانە سروشتییەکان موڵکی هەموو عێراقییەکانن، بۆیە
دەبێت پرسی بەڕێوەبردنو مامەڵەکردن پێیانەوە، تەنها لەچوارچێوەی دەسەڵاتی حکومەتی
فیدراڵیدا بێت.
فایەق زێدان جهختیكردهوه، "لەبەر ڕۆشنایی ئەم جیاوازییانەو بۆ
ڕێگریکردن لەبەردەوامیی قەیرانەکان، لەچەندین بۆنەدا داوامانکردوە ئەو دەقە دەستورییانەی
بونەتە سەرچاوەی ناکۆکیی سیاسیی لەعێراقدا هەمواربکرێنەوە، بەتایبەت ئەو بڕگانەی کە
پەیوەستن بەدەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لەدەرهێنانو مامەڵەکردن بەسامانە سروشتییەکانەوە".