جەمال کۆچەر: لەسەر بودجە بەغدا و هەولێر نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و دۆخەکە ئاڵۆزە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 404 جار خوێندراوه‌ته‌وه


جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەر لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجە کرابێت، هێشتا قسەیە و نەچوەتە سەر کاغەز، هاوکات گۆڕانکاریی لە هەندێک ماددەی بودجە بە ئاڵۆز ناودەبات.

جەمال کۆچەر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، تەنها لەئاستی لێدوان بەغدا و هەولێر رێککەوتون و بابەتەکەیان نەچوەتە سەر کاغەز، پێشبینیش دەکات پشکی هەرێم لە ٪12وە ببێتە ٪14.14.

بەوتەی جەمال کۆچەر، داواکراوە ڕۆژانە هەرێمی کوردستان بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت بڕەکە بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت دابەزێنێت، هاوکات وتیشی: ئەو گۆڕانکارییە ئاڵۆزە چونکە ئەگەر ڕووبدات، ئەوا ژمارەکانی دیکەی بودجەش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت".