بەهۆی پشکی هەرێمی کوردستانەوە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دواخرا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 415 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بە گوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس هەرچەندە بریاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی 2027 بدات، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کۆبوونەوەکە دواخرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە، کە بڕیاربوو دەنگ لەسەر بودجەی ساڵی 2027 بدرێت.

شارپرێس زانیویەتی، بەهۆی ئەو حەوت مەرجەی بەغدا بۆ پشکی هەرێمی کوردستان هەیەتی، بەغدا و هەولێر نەیانتوانیوە لەسەر ماددەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بگەنە ڕێککەوتن.