عێراق پێش یارى كۆتایی ڕوبه‌ڕووى سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌

عیراق

17/12/2023‌ 1126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سبەی دووشەممە، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ڕووبەڕووی هاوتا سعودیەکەی دەبێتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار 17 ساڵان، کە لە شاری سەڵاڵەی عومان بەڕێوەدەچێت.


یارییەکە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە بەکاتی بەغدا لە یاریگای ئەلسەعدە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردەی عێراق دوایین مەشق و ڕاهێنانی خۆی لە کۆمەڵگەی وەرزشی  لە شانشینى عومان ئەنجامدا.

ئه‌ستێره‌ى هەڵبژاردەی لاوانى عێراق  کازم زیا ئاماده‌نابێت، چونکە لە پشکنینە پزیشکییەکان پێکانێکی ئێسکی قاچی ڕاستی پشتڕاستکرایەوە، ئەمەش وایکردووە کە نەتوانێت بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بکات بەرامبەر هاوتا سعودییەکەی.
ئ.ق