هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ لێدانی ئێران دەستپێکرد

جیهان

15/04/2024‌ 2412 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دەزگای پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەستپێکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگاکە، هێرشەکە لەلایەن ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێت و نابێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی گەورە.

رونیشیکردووەتەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە دەبێت.

هاوکات ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل نزیکە و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەبێت.