شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهشارى سلێمانیهوه باسى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستانى كردو ڕایگهیاند، "دەبێت هەڵبژاردنێکی ڕونو دادپەروەرانە بکەین کە هەمولایەک لێی ڕازی بن"، دهشڵێت:"پەرلەمانی کوردستان ئەزمونێکی گرنگە لەناوچەکەداو دەبێ بیپارێزین".
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكى ههرێمى كوردستان لەههشتهمین دیداری سلێمانیدا پهیامێكى بڵاوكردهوهو وتى:"با کای کۆن بە با نەکەین؛ پوختەی قسەی دڵی خەڵکی کوردستان یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانە، چونکە بەدوبەرەکی ناوبانگێکی باشمان دەرنەکردوە".
وتیشى:"شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشترین تاقیکردنەوەیە لەسەر دەوڵەتی نوێی عێراق، گەلانی عێراق لە 2005وە لەسەر دەستور ڕێکەوتون، کە هاوبەشیی گونجاوی تێدایەو عێراق بەهێز دەکات، بۆ پێشکەوتنی عێراق پێویستە سیستمی فیدراڵی بەتەواوی جێبەجێبکرێت".
بارزانى ئاماژهى بهدۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش كردو وتى:"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێتو پێویستی بەئاشتییە، چارەسەری کێشەی فەڵەستینو ئیسرائیل، دروستکردنی دوو دەوڵەتە بۆ هەردولا".