شارپرێس:
عەممار حەکیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ڕایگه‌یاند، "عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه ورده ورده هه‌ڵده‌ستێته‌وه سه‌رپێی خۆی"، ده‌شڵێت:"ئێران له‌خاكی خۆیه‌وه وه‌ڵامی ئیسرائیلی دایه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین عێراق له‌دۆخه‌كه تێوه‌بگلێت".
عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌هه‌شته‌مین دیدارى سلێمانى له‌زانكۆى ئه‌مریكى وتى:"ئێران له‌خاكی خۆیه‌وه وه‌ڵامی ئیسرائیلی دایه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین عێراق له‌دۆخه‌كه تێوه‌بگلێت، سورین له‌سه‌ر پاراستنی سهقامگیرییو سه‌روه‌ریی عێراق‌و ئێمه له‌پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی عێراقین".
وتیشى:"هیوادارین بگه‌ین به‌وكاته‌ی كه ده‌وڵه‌ت دۆسیه‌ی ئه‌منی دور له‌گروپه چه‌كداره‌كان بگرێته‌ده‌ست، گروپه چه‌كداره‌كانیش چونه‌ته ڕێككهوتنو به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كرد تا حكومه‌تی به‌غدا ڕوگیر نه‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا نه‌بوه، ئێمه به‌په‌رۆشین بۆ گۆڕانكاریی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێویاندا ئه‌مریكا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانه له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی".
عه‌ممار حه‌كیم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كێشه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدان په‌یوه‌ندیی ناسه‌ربازی له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت، كێشه‌كه له‌سه‌ر بونی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئهمنیو ئاسایشه، ئه‌وه‌ی ڕونه ئهمریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ڵوێستی عێراق تێدهگهنو لیژنه‌ی ئه‌منییان بۆ كۆتاییهێنان به‌بونی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێناوه، به‌ڵام گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه به‌خێرایی ته‌واو بكرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ڵێن كه هۆكاری بونی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، هۆكاره‌كه‌ی كۆتایی نه‌هێنانه به‌ئه‌ركی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق، دۆخی ئێستاش زۆرباشتره له‌پێشوو كه ئاڵنگارییه‌كانی داعش كۆتاییهاتوه‌و ده‌توانرێت گروپه چه‌كداره‌كانیش تێكهڵبكرێنهوه".