شارپرێس:
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگرت، پاشئەوەی بەهۆی لافاوەوە ژێر ئاو کەوت، ڕاشیدهگهیهنێت، "ههركات كهشوههوا ئاسایی بوهوه، گهشتهكان دهستپێدهكاتهوه".
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی بارانی بەخوڕو دروستبونى لافاوەوە، فڕۆكهخانهكه ژێر ئاو کەوت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لهڕاگەیەندراوێکدا نوسیویهتى:"هێڵی ئاسمانی عێراقی لە 17ی نیسانەوە سەرجەم گەشتەکانی هاتنو ڕۆیشتنی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی بەشێوەیەکی کاتیی ڕاگرت، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، پاشئەوەی دۆخی کەشوهەوا لەدوبەی ئاسایی بوەوە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە".
فڕۆکەخانەی دوبەی بەیەکێک لەقەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکان دادەنرێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ژێر ئاو کەوت، بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، ئێستا سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەکرێت، ڕەنگە بەمنزیکانە نەتوانێت کارەکانی ئاسایی بکاتەوە.