ئەبوبەکر کاروانى: دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیاسەتمەدارێكى دیارى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، "دۆخەکە پێویستی بەخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئیخوانە، چونکە ئەو ڕێکخراوە بەوبارە مێژوییە گرانەی سەرشانی، ئەو وێنا شێواو وێرانەی لێی گیراوە ناتوانێت هیچی تر بەشێوەیەکی بەرهەمدارانە درێژە بەخۆی بدات".

ئه‌بوبه‌كر كاروانى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک نوسینێکى بڵاوکردوەتەوەو نوسیویه‌تى، "ئیخوان هیچ ئاسۆیەکی لەبەردەمدا نەماوەو ڕۆڵی پێچەوانە بەئەرکەکانی لەئێستادا بگێڕێت، بۆیە لێپرسراوێتی ئیسلامی‌و ئەخلاقی‌و سیاسی داوای ئەوە لەسەرکردەو بڕیار بەدەستەکانی دەکەن، بڕیارە عەقڵانی‌و ئازایانەکە بدەن‌و کۆتایی بەکۆمەڵ‌و ڕێکخراوەکە بهێنن‌و بەفەرمی هەڵیبوەشێننەوە".

ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "دابران لەگەڵ ڕابردوو دروستبکەن، بۆ ئەوەی ئەندام‌و جەماوەرەکەی بەبیرو هەناسەو دیدێکی نوێوە لەفۆڕمی جۆراوجۆری سیاسی یاخود مەدەنییدا یان هەردوکیان خۆیان ڕێکبخەنەوەو کۆتایی بەو بازنە داخراوە پەنگخواردوە بهێنن تیایدا دەژین".

بەپەلە