بەگوێرەی ڕاپرسییەک: زۆرینەی ئەمریکییەکان لەگەڵ هێرشی سەربازیین بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

جیهان

01/06/2025‌ 2637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی نوێی ئینستیتیوتی ڕاسموسن، زۆرینەی ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەوەدان لەڕێگه‌ی هێرشی سەربازییەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناو ببرێت.


ڕاپرسییەکە ئاشکرایکردوە، لەسەدا 77ی دەنگدەرانی ئەمریکی نیگەرانن لەئەگەری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیی لەلایەن ئێران‌و لەسەدا 44ی دەنگدەرانی ئەمریکا دەڵێن لەو بابەتە "زۆر نیگەرانن".

هەروەک 57%ی بەشداربوان ڕایانگەیاندوە، پشتیوانیی لەهێرشی سەربازیی دەکەن بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

لەسەدا 57ی دەنگدەران ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ تاران شکستبهێنن، پشتیوانیی لەهەنگاوە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەو ژمارەیە لەسەدا 28یان وتویانه‌، "بەتوندی پشتگیریی لەهێرشکردن دەکەن".

بەپێچەوانەوە لەسەدا 30ی بەشداربوان دژی کردەوەی سەربازیی ئەمریکان‌و لەسەدا 17ی بەشداربوانیش بەتوندی دژی هێرشێکی گریمانکراون‌و دژایەتی کارێکی لەوشێوەیە دەکەن، هەروەک لەسەدا 13 گومانیان لەسەر ئەگەرەکە دەربڕیوە.