ئەمریکا هەڵوێستی نوێی لەسەر گفتوگۆکانی ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق نیشاندا

کوردستان

01/06/2025‌ 2290 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند "دەرفەتێک هەیە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای سوریا بۆ ئەوەی پێکەوە بژین".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان شاندی دیمەشق و شاندی ئیدارەی خۆسەر لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی  سوریا،  ڕایگەیاند "دەرفەتێک هەیە بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای سوریا بۆ ئەوەی پێکەوە بژین".

ڕۆژی شەممە شاندی ئیدارەی خۆسەر گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

 بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا لەگەڵ گەلی سوریا وەستاوە، کە کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکانی وەک مەسیحی و دروز و عەلەوی و کورد لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتیوانی خۆمان بۆ گواستنەوەیەکی سیاسی دووپاتدەکەینەوە کە ئەندامانی ئەم پێکهاتانە لە ئاستە بەرزەکاندا لەخۆبگرێت و ئەوە نیشاندەدات کە حوکمڕانییەکی باش و ناتایفی باشترین ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێی زیاتر".
ئ.ه