شارپرێس:
ڕاوێژکارێكى سەرۆک وهزیرانى ههرێم بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایدهگهیهنێت، "بەرپرسانی ئەمریکا پێیان سەیرە عێراق دژایەتی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات كه حكومهتى ههرێم لەبواری وزەدا لهئهمریكا واژۆى كردوه".
بەیان سامی عەبدولڕەحمان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ههرێم بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "بڕیاری بڕینی موچەی هاوڵاتییانی هەرێم، بەدڵی ئەمریکا نییە، چونکە ئەمریکا پشتیوانیی لەکوردستانێکی بەهێز دەکاتو دەخوازێت هەرێم سەقامگیربێت".
بهوتهى ئهو ڕاوێژکارەی بارزانى، "سەرۆک وەزیران دیداری زۆر گرنگی لەسەردانی بۆ ئەمریکا ئەنجامداو پێشوازییەکی زۆر گەرمیشی لێکرا، سەرباری ئەو دوو ڕێککەوتنە گەورەیهى لەبواری وزەدا لەنێوان هەرێمو دوو کۆمپانیای ئەمریکادا کرا".
دەشڵێت:"ئەمریکا شۆك بوه كه عێراق دژی ئەو گرێبەستانەی هەرێم دەوەستێتەوە، ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندیی نێوان هەولێرو بەغدا باش بێت، لەگەڵ ئەوەی کوردستانێکی بەهێزیشی دەوێت".