ئه‌وكه‌سه‌ى له‌بەریتانیا قورئانی سوتاند دادگا سزادرا

جیهان

03/06/2025‌ 2174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای بەرایی وێستمینستەر لەلەندەن، دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردودا کەسێک بەناوی حامید کۆسکون لەدەرەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لەنایتسبریج کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند، بەتۆمەتی تێکدانی سیستەمی گشتیی بەپاڵنەری ئاینیی توندڕەوانە، سزایدا.


لەکاتی ڕوداوەکەدا، کۆسکون هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی قورئانە سوتاوەکە،  دەستەواژەی دژە ئیسلامیی دەوتەوە، لەوانە "نەفرەت لەئیسلام"و "ئیسلام ئایینی تیرۆرە"، دادگا ئەم ڕەفتارە ئیستفزازکەڕانەیەی بەشێکی بەهۆی ڕق‌و کینە ئایینییەوە هەژمارکردوە، وەک دادوەر مەکگارڤا لەکاتی خوێندنەوەی سزاکەیدا جەختی لەسەرکردەوە.

دادوەر بڕیاریدا کۆسکون بەبڕی 240 پاوەند غەرامە بکات، لەگەڵ 96 پاوەندی زیادە وەک ڕسوماتی یاسایی، لەبەرامبەریشدا کاسی سورن خانمە پارێزەری تۆمەتبار داوای دابینکردنی پارێزگاری بۆ جوشکون کرد، بەهۆی ڕەخنە تایبەتییەکانی دژ بەتورکیاو هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەئاینیی ئیسلام.

هەروەک، کۆمەڵەی عەلمانیی نیشتمانیی (NSS) کە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوێکی دیکە تێچوی یاسایی تۆمەتبارییان دابینکردوە، ئەم سزادانەیان بە"لێدانێکی توند لەئازادیی ڕادەربڕین" وەسفکردوە.

بەوتەی دادگا کە هەفتەی ڕابردوو وتەی لەکوسکون وەرگرتوە، تۆمەتبار بەڕەچەڵەک کوردو ئەرمەنییە، بەڵام لەدایکبوی تورکیایە، لەماڵەکەی خۆی لەمیدلەندزەوە گەشتیکردوە بۆ بەردەم کونسوڵخانەی تورکیاو پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 13ی شوبات قورئانی پیرۆزی سوتاندوە.