شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە دەیان خێزانی سوری کەمپی عەریشیان لە حەسەکە بەرەو شار و ناوچەکانیان لە دێرەزۆر و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجێهێشت.
ڕۆیشتنی ئاوارەکان لە کەمپەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەدایە کە لەلایەن UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی کەمپەکان ڕێکدەخرێت.
سەلوە جاجۆ، هاوسەرۆکی کەمپی عەریش ڕایگەیاند، کاروانی نوێ 62 خێزانی تێدایە کە کۆی گشتی 311 کەسیان خەڵکی دێرەزۆر و دەوروبەرین و دەگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە نۆیەمین کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکانە کە لەلایەن UNHCRەوە ڕێکدەخرێت لە سەرەتاوە".
هەفتەی ڕابردوو ٤٦ خێزان کە کۆی گشتی ١٩٣ کەس بوون، کەمپی عەریشیان بەجێهێشت.
ئ.ه