شارپرێس:
ژمارەیەک کرێکار لەکاتی کارکردن لەپرۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر کەوتنە ژێر خۆڵەوەو یەکێک له‌كرێكاره‌كانیش به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستیه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكردوه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج کرێکار لەکاتی کارکردن لەپڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر کەوتونەتە ژێر خۆڵەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌شارپرێسى وت:"چوار لەکرێکارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون‌و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، به‌ڵام یه‌كێك لەکرێکارەکان به‌هۆى خراپى ته‌ندروستیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه، سەرجەم کرێکارەکانیش بەڕەچه‌ڵه‌ك عەرەبن".