شارپرێس:
ئاژانسی تاسی ڕووسی لەبارەی گفتوگۆکانی کیێڤ و مۆسکۆ لە تورکیا بڵاویکردەوە: شاندی ڕووسیا زنجیرە پێشنیارێکی پێشکەش بە هاوتا ئۆکرانیایەکەی کرد لە ئەستەنبوڵ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکە، شاندی ڕووسیا پێشنیارێکی پێشکەش بە هاوتا ئۆکرانیایەکەی کرد لە ئەستەنبوڵ، لەوانە کشانەوەی کیێڤ لە دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا.
هەروەها ڕووسیا پێشنیاری کردووە کە پێگەی ئۆکرانیا وەک دەوڵەتێکی بێ چەکی ئەتۆمی و قەدەغەکردنی جێگیرکردنیان لەسەر خاکەکەی بمێنێتەوە.
هاوکات پێشنیارەکانی دیکەی ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بریتین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا و دواتر واژۆکردنی پەیمانی ئاشتی.
ڕووسیا دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە کریمیا و دۆنباس و نۆڤۆرۆسیا وەک بەشێک لە خاکی ڕووسیاشی داوا کردووە.
ئ.ه