شارپرێس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاری ڕاگرتنی موچەی موچەخۆران "نادەستوریی‌و نایاساییەو سزادانی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە"، ده‌شڵێت:"نابێت لەژێر هیچ پاساوو بیانویەک، قوتی موچەخۆرانی هەرێم بۆ هه‌شت مانگی داهاتوو ڕابگیرێت".
دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى، حكومه‌تى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"نابێت لەژێر هیچ پاساوو بیانویەک، قوتی موچەخۆرانی هەرێم بۆ هه‌شت مانگی داهاتوو ڕابگیرێت، بەتایبەتیش کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان".
ده‌ڵێت:"بۆیە حکومەتی فیدڕاڵ بەم بڕیارە سیاسییەی؛ گەمارۆ دەخاتەسەر هەرێمی کوردستان‌و ئەم بڕیارە سزادانی بەکۆمەڵی سەرجەم هاوڵاتییانی هەرێمە".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى، "هەرێم پابەندییەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێکردوەو شەفافانە سەرجەم داتا‌و زانیاریەکانی دارایی بۆ تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ‌و هەرێم خستوەتەڕوو، لەسەرەتای ساڵی دارایی 2025 ڕێککەوتنی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ‌و هەرێم ئیمزاکراوه بۆ دابینکردنی تەواوی موچەی مانگەکانی ئەمساڵ".
زانیاریى زیاتر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌و ده‌ڵێت:"هه‌موو ڕێكه‌وتنه‌كانیش به‌پشتبەستن بوه بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵیی کە ڕێگە نادات ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە، هۆکاربێت بۆ ڕاگرتنی خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم".
هه‌روه‌ك هۆشداریداوه‌و ده‌ڵێت:"نابێت لەژێر هیچ پاساوو بیانویەک، قوتی موچەخۆرانی هەرێم بۆ هەشت مانگی داهاتوو ڕابگیرێت بەتایبەتیش کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ جەژنی پیرۆزی قوربان، حکومەتی فیدڕاڵ بەم بڕیارە سیاسییەی؛ گەمارۆ دەخاتەسەر هەرێم‌و ئەم بڕیارە سزادانی بەکۆمەڵی سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمە".
زیاتر له‌باره‌ى موچه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، بڕیاری ڕاگرتنی موچەی هەرێم بە نادەستوریی‌و نایاسایی دەزانێت‌و داوایکردوه، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێداچونەوەی پێویست بەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆ ئەوەی موچەخۆرانی هەرێم بێبەشنەبن لەشایستەکانی خۆیان‌و کار بەدوا ڕێککەوتنی هاوبەش بكرێت.
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه، نامەیەکی فەرمی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و نوێنەری وڵاتان بکرێت کە تێیدا لایەنە دەستوریی‌و یاسایی‌و داراییەکان ڕونبکرێتەوەو داوای هاوئاهەنگیی‌و پشتیوانیی چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هەرێم بکرێت لەچوارچێوەی دەستور.
