شارپرێس:
ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم قسه‌ى خۆیان له‌باره‌ى موچه‌وه كرد‌و هه‌ڵوێستى خۆیان ڕونكردوهتهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا هیچى له‌باره‌ى موچه‌وه نه‌وتوه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
ڕۆژى 28ى 5ى 2025 2025 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد‌و ڕایگه‌یاند، وەزارەتهكهى ناتوانێ لەناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لەیاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە.
ڕۆژێك دواتر، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیه‌ندراوێکی بەزمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاندبوو، ئەو ڕێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتویەتییەبەر لەدیاریکردنی پشکی هەرێم پێچەوانەی دەستوری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێم دەبێت پشت بەداهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی.
هه‌ریه‌ك لهسودانىو وه‌زیرى دارایی عێراقیش له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى 28ى مانگى ڕابردوه‌وه، به‌رده‌وام حكومه‌تى هه‌رێم بهناپابهندى دارایی تۆمه‌تبار دهكهنو جهختدهكهنهوه، داهاتە نەوتی‌و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2023وە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، گەیشتوەتە 19،9 ترلیۆن دینار، بەڵام تەنها 598،5 ملیار دینار ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی كراوه.
سه‌ربارى پهیامو لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانى سودانى‌و وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌دژى حكومه‌تى هه‌رێم، تائێستا نه سه‌رۆك وه‌زیرانى ههرێمو نه جێگره‌كه‌یى‌و نه وتهبێژهكانیشیان، هیچ هەڵویستێکی فەرمییان ڕانەگەیاندوەو وه‌ڵامى به‌غدایان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌و به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك حكومه‌تى هه‌رێمیش، یەکێک لەتەوەرەکانیش پرسی موچەی فەرمانبەران ده‌بێت.
