ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وڵاتان نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیان له‌تاران داخست

جیهان

21/06/2025‌ 2838 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەهەشتەمین ڕۆژی جەنگی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل‌و دوابەدوای توندتربونی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی ئێران، نۆ وڵات کە حەوتیان ئەوروپین باڵیۆزخانەکانی خۆیان لەتاران داخست‌و سەرجەم کامەندان‌و دیپلۆماتەکانیان لەئێران بردە دەرەوە.


تائێستا هەریەک لە(به‌ریتانیا، ئیرلەندا، سویسرا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا، پورتوگال، بولگاریا، ئوستورالیاو نویزلەندا) داخستنی باڵیۆزخانەکانی خۆیانیان ڕاگەیاندوەو دەڵێن، چالاکییە دیپلۆماسی‌و کونسوڵییەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدەن.

هاوكات دیپلۆمات‌و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەو نۆ وڵاتە لەگەڵ بنەماڵەکانیان، لەئێران دەرچون‌و گوازراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

سویسرا کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەئێرانە ڕایگەیاندوە، سەرەڕای داخستنی باڵیۆزخانەکەی‌و گواستنەوەی کارمەندەکانی، لەڕۆڵی خۆی وەک پارێزەری بەرژه‌وەندییەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبێت.

بەپەلە