شارپرێس:
میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، 6 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری بی تووی ئەمریکی جوڵەیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دوای بێئەنجامبوونی هەوڵە دبلوماسییەکانی ڕۆژی هەینی و ئەگەری بڕیاری ترەمپ بۆ لێدانی ئێران، 6 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری بی تووی ئەمریکی جوڵەیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
ئەم هەنگاوە بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارە نزیکەکەی ترەمپ بۆ چوونە ناو شەڕەوە، گوشارێکی بەرچاوی سەربازی دەخاتە سەر ئێران.
مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بۆمبهاوێژانە بۆردومانکردنی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانە کە لە ٦٠-٩٠ مەتر لە ژێر شاخدایه.
ئ.ه