شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران وەسیەتی کردووە لە ئەگەری کوژرانیدا جێنشینێکی بۆ دابنێن.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن. خامنەیی لە ئەگەری گیانلەدەستدانیدا سێ پیاوی ئایینیی باڵای بۆ جێنشینی خۆی کاندید کردووە.
هەروەها بەرپرسانی ئێران دەشڵێن: خامنەیی دەیەوێت گواستنەوەی خێرا و ڕێک و پێکی دەسەڵات لە ئەگەری مردنیدا مسۆگەر بکات و خۆیان بۆ دەرئەنجامە بەرفراوانەکانی شەڕ ئامادە دەکەن ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل توندتر ببێت.
ئ.ه