هاوسەرۆکی پەژاک: ئێستا کاتی ڕوخاندنی دیکتاتۆرییەتە

کوردستان

21/06/2025‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پەژاک دەڵێت، کۆمەڵگەی کوردی ئامادەی گۆڕانکارییە.

ئەمیر کەریمی لەلێدوانێدا دەڵێت، کۆمەڵگەی کوردی ئامادەی گۆڕانکاریی و ئێستا کاتی ڕوخاندنی دیکتاتۆرییەتە.

دەشڵێت، کاتی ئەوەیە دامەزراوەیەکمان هەبێت لەسەرووی حزبەوە بڕیار بدات و حزبەکان ئێستا لە فکری ئەوەدان زۆن و سنوور بۆ خۆیان دیاری بکەن. 

کەریمی ڕاشیگەیاند، ئەوانەی لە ئێستاوە خەونی کورسی و پلە دادەنێن پێیان دەڵێین خەونەکانتان هەڵوەشێننەوە ئەو گەلە ئەوە قبوڵ ناکات.
ئ.ه

بەپەلە