شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی ئەبو عەلی، پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی پێشووتری حیزبوڵڵای پشتراستكردەوە و هاوکات سەرکردەیەکی عێراقیش کوژرا.
سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی ئەبو عەلی خەلیل پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵڵای لەهێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا لەتاران پشتراستكردەوە.
ئەبو عەلی بە قاڵغانی سەید ناوی دەركردبوو بەو پێیەی لە زۆربەی زۆری دەركەوتنەكانی حەسەن نەسروڵڵا دا لەنزیکیەوە بووە.
هاوکات کوژرانی حەیدەر موسەوی یەکێک لەسەرکردەکانی گروپی سەید شوهەدای عێراقی ڕاگەیەندرا
ھاوکات، ڕۆژنامەی "كەیهان"ی ئێرانی دەڵێت، "لەئەنجامی بۆردومانێكی ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر بنكەیەكی ئێران لەناو خاكی عێراق، سێ چەكداری حزبوڵڵای لوبنان كوژراون" .
ڕۆژنامە ئێرانییەكە ئاشكراشیكردوە، "لەناو كوژراوەكاندا، حسێن خەلیل ناسراو بە(ئەبو عەلی خەلیل) هەیە كە پاسەوانی تایبەتی حەسەن نەسروڵڵا ئەمنیداری پێشوی حزبوڵڵای لوبنان هەیە".
لەلایەکی دیکەشەوە، كەناڵی MTV لوبنانیش ئاشكرایكردوە، هەر لەو بۆردومانەدا، سەركردەیەكی كەتائیبی سەید شوهەدای عێراقی بەناوی حەیدەر موسەوی كوژراوە.