شارپرێس:
مامۆستایه‌كى زانكۆ له‌شارى هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ى بانگه‌وازێكه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کاتی قسەکردن نییە، بەڵکو ئێستا ڕۆژی هەڵوێستی کرداریە"، ده‌شڵێت:"داوا له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان ده‌كه‌م، ڕۆژێك دیاریى بكه‌ن بۆ خۆپیشاندانى فراوانى سه‌رتاسه‌ریى".
پ.د. ڕه‌عد ڕه‌فعه‌ت مامۆستاى زانكۆ له‌بانگه‌وازێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کاتی قسەکردن نییە، بەڵکو ئێستا ڕۆژی هەڵوێستی کرداریە".
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ وتویه‌تى، "بەرامبەر سیاسەتی برسیکردنی موچەخۆرانی هەرێم‌و کاسبکاران لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی سودانی هاوپەیمانیان‌و بۆ جێبەجێکردنی تەوتینی موچە، داوا لەگشت حزبە ناڕازیی‌و گروپ‌و کەسایەتیە خاوەن هەڵوێستەکانی شاری هەولێر دەکەم، ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە دیاریبکەین بەمەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی لەهەولێری پایتەخت".
بانگه‌وازه‌كه‌ى ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ له‌كاتێكدایه، 50 ڕۆژ تێپه‌ڕیوه‌و موچه‌ى مانگى ئایارى موچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌دراوه‌و هیچ ئاسۆیه‌كیش بۆ چاره‌نوسى موچه‌كانیان دیارنییه، حكومه‌تى هه‌رێمیش هیچ هه‌ڵوێستێكى له‌وباره‌یه‌وه نییه.